باوکێک دوو کچەکەی دەکوژێت
تەرمی دوو کچەکەی چەمچەماڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی چەمچەماڵەوە دۆزرانەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەکرێن.
هەروەها پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەسەر هۆکاری کووشتنەکەیان بڵاو نەکردووەتەوە.
ماوەی هەفتەیەکە دوو خوشک دیار نەماون و دەوترا لە لایەن باوکیانەوە کوژراون.
بەڕێوبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەکرد، چەند رۆژێکە لە چەمی گوندی(برایماغا) بە دوای تەرمەکاندا دەگەڕێن و باوکی کچەکانیش خۆی شاردۆتەوە.