له دوێنێوه تا ئێستا هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له خانه‌قین داوای چۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كی فراوانی كوردستانی له پێشمه‌رگه ده‌كات و پێشمه‌رگه‌ش ڕه‌تیده‌كاته‌وه چۆڵی بكات.
مقه‌ده‌م سیروان حمه ئه‌مین، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 1ی لیوای 3ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت” له دوێنێوه تا ئێستا هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی به‌پاساوی كێوماڵكردنی ناوچه‌كه هاتوونه‌ته سنوری ئه‌ركی فه‌وجی 1ی لیوای 3ی پیاده و داوای چۆڵكردنی ئه‌م ناوچانه ده‌كه‌ن، كه له گوندی باوه محمودی خانه‌قینه‌وه ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو گوندی ده‌كه‌ی سه‌رچه‌می نێوان كه‌لار و شاره‌دێی گوڵاڵه، كه ناوچه‌یه‌كی فراوانی كوردستانییه و له‌ڕووی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه ئێجگار گرنگه بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان.”
وتیشی”دوێنێ و ئه‌مڕۆش ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هاتوون بۆ لامان و داوای چۆڵكردنی ناوچه‌كه‌مان لێده‌كه‌ن و ئێمه‌ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تمانكردووه‌ته‌وه چۆڵیكه‌ین و له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆشمان به‌باشی دامه‌زراوین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه ناكه‌ین، تاوه‌كو سه‌ره‌وه‌ی خۆمان فه‌رمانمان پێنه‌كه‌ن.”
ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته سنوری شاری خانه‌قین و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركی فه‌وجی 1ی لیوای 3ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا‌یه، ناوچه‌یه‌كی فراوانی كورستانییه و له‌ڕووی ئه‌منی وسه‌ربازییه‌وه، ئێجگار گرنگه بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان.