وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق ڕایگه‌یاند: “سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی كورستان ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.”
ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵال، وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق، به میدیاكانی عێراقی ڕاگه‌یاندووه”ئه‌م دواییانه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتوون و به‌پێی به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه عێراق به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانی كورد و حكومه‌تی هه‌رێمی كورستانیش پابه‌ند ده‌بێت به ده‌ستوور، له‌باره‌ی نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌كانه‌وه.”
وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: “ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌ردوولا، تا په‌سندكردنی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2021ه، دواتر ده‌گوازرێته‌وه ناو پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، هه‌ردوولاش پابه‌ند ده‌بن به ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانی سه‌ر شانیان و ده‌ستوور ده‌بێته بنه‌مای رێككه‌وتنه‌كان.”
باسكردنی ده‌ستوور له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه له‌كاتێكدایه، كه خودی حكومه‌تی عێراقی تائێستا چه‌ندین مادده‌ی ده‌ستووری پێشێلكردووه و له هیچ مادده و بڕگه‌یه‌كی ده‌ستووریشدا باسی بڕینی موچه و بودجه نه‌كراوه، كه حكومه‌تی عێراق شه‌ش ساڵه موچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه.