مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گزار ڕاده‌سپێرێت بۆ تاپۆكۆدنی زه‌وییه كارته‌كان كارته‌كان، كه شه‌ش هه‌زار پارچه زه‌وی ده‌بن له باغمره شه‌هاب.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوزار، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستانی ڕاسپاردووه، په‌له بكرێت له تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، چه‌ندین لیژنه بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان شارەوانی هەولێر و تاپۆی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ پێكهێنراون، ئامانج له پرۆسه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه، هاووڵاتیان بتوانن لە ڕووی یاساییەوە سوودمەندبن لە تاپۆكردنی ئەو زەوەییە كارتانە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كاری لیژنه‌كان، تاپۆكردنی سەرجەم زەوییە كارتەكانی دیكەی سنووری هەولێریشه، وەك پیرزین، كانی قڕژاڵە، باغمرە شەهاب، باغمرە منارە و چەندین شوێنی دیكەی شاری هەولێر و نزیكەی 80 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونیش لە هەولێر هه‌ن، شارەوانی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان، سەرجەمیان لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان تاپۆ دەكات.