پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ڕۆژی 22 ی 9، ڕووداوێكی گه‌وره ڕاده‌گه‌یه‌نین”.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند،”ڕۆژی 22 ی 9، ڕووداوێكی گه‌وره ڕاده‌گه‌یه‌نین.”
تۆڕی میدیایی باڵكێش، بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و ڕووداوه گه‌وره‌یه‌ی پارێزگار ئاماژه‌ی پێكرد، په‌یوه‌ندی به ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌وه كرد، وتی”ڕۆژی 22 ی 9، ڕۆژێكی مێژووییه، چونكه له 22ی9ی1999دا، په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی دا.”
وتیشی”له ڕۆژی 22 ی 9 ی ئه‌مساڵ، كه 21 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه مێژووییه‌دا تێده‌په‌رێت، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هێمن و به ئاماده‌بوونی هاوڵاتیان، سێ یاداشتمان ده‌بێت، یاداشتێك بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به شاره‌كه، یاداشتێك بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازی سازان، به‌مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و ڕزگاركردنی هه‌ڵه‌بجه له‌م چهپهكییه، یاداشتێكیش بۆ په‌رله‌مانتارانی عێراق و حكومه‌تی عێراق، به‌مه‌به‌ستی ناردنی موچه و ناساندنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا.”
ڕۆژی 22 ی9 ی 1999، په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی دا و له‌ئێستادا چواره‌م پارێزگای هه‌رێمی كورستانه، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی عێراق وه‌ك پارێزگا نه‌یناساندووه و لایه‌نه‌كانی كوردستانیش تائێستا ڕێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێك بۆ پارێزگاكه، هاوشێوه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی.