هاتوچوۆی سلێمانی سه‌ره‌گرتنی تۆماری ئه‌لیكترۆنی ڕاگرت

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌به‌ر پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتیان به‌ تۆماری ئه‌لیكترۆنی، بڕیاردراوه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی سه‌ره‌گرتنی تۆماری ئه‌لیكترۆنی ڕابگرن.”

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی هاتووچۆی سلێمانی، له‌به‌رپابه‌ند نه‌بوونی هاوڵاتیان به‌ تۆماری ئه‌لیكترۆنی، كه‌ هۆكارێك بوو بۆ ڕێكخستنی كاتی سه‌ردانیكردنی هاوڵاتیان بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵاكانیان به‌ شێوازێكی مۆدێرن و دوانه‌كه‌وتنیان له‌ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، بڕیاردرا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی سه‌ره‌گرتنی تۆماری ئه‌لیكترۆنی له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان ڕابگرن، به‌ هۆكاری پابه‌ندنه‌بونی هاوڵاتیان به‌و تۆماره‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوو، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆناو دروستنه‌بوونی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ و به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند، هاوڵاتیان ده‌توانن، به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنی ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن‌.

ھەواڵی زیاتر