گەنجێک پێنج کەس لە خێزانێک دەکوژێت
لە رۆژئاوای بەغدا، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ خێزانێکی پێنج کەسی دەکوژێت، هێزی ئەمنییەکانی بەغداش دەڵێن: دەستگیرکراوە و دانیناوە بە تاوانەکەیدا.
رۆژی دووشەممە 2020/9/7 بە وتەی هێزە ئەمنییەکانی بەفدا، ئەو کەسەی کارەکەی ئەنجامداوە برازای سەرۆک خێزانەکەیە.
پۆلیسی بەغدا ناوی ئەو پێنج کەسەی بڵاو کردووەتەوە کە لە رووداوەکەدا کوژراون، ئەوانیش:
1- عەلی جەعفەر عەلی (باوک)
2- سوهاد عەبدولحەسەن بادی (دایک)
3- زەینەب عەلی جەعفەر
4- سەری عەلی جەعفەر
5- عەباس عەلی جەعفەر
هەرووها پۆلیس ڕایگەیاند، دوای کاتژمێرێک لە رووداوەکە، لۆلیس توانی لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکات.