کەسایەتییەکی ناوداری سلێمانی کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/8 ڕەفیق مەحموود ئەفەندی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
ڕزگار رەفیق، كوڕی کۆچکردوو ڕەفیق مەحموود هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/8 باوكی كۆچی دوایی كردووە.
بەپێی زانیارییەكان، ڕەفیق مەحموود یەكێكە لە وێنەگرە كۆنەكانی شاری سلێمانی و ئەرشیڤێكی زۆری وێنە كۆنەكانی ئەو شارەی لا پارێزراوە كە بەكامێرای خۆی گرتوویەتی.