ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/8 پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە و بەپێى کارنامەى کۆبوونەوەکەش، لە بڕگەى یەکەمدا خوێندنەوەى دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان)، هەروەها لە برگەی دووەمیشدا چه‌ند مادده و بڕگه‌یه‌كی یاسای (به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رو كارتێكەره عه‌قڵییه‌كان) پێداچونەوەی تێدا دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە.
لە بڕگەی سێیەمی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستاندا خوێندنه‌وه‌ی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای له (ئهستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) دەکرێت.
هاوکات لە بڕگەی چوارەمی دانیشتنەکەدا سوێندخواردنی پالێوراو (عومەر عەبدوڵڵا فەتاح) بەپێی حوکمی ماددەی (27) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەکرێت.