هاوكاری به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی ده‌كرێت

كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی ده‌كاته‌وه‌،‌ به‌زووترین كات په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكه‌ن.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیارانی هه‌ڵه‌بجه‌، داوای له‌ به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی كردووه‌، تا سبه‌ینێ سێشه‌مه،‌ په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن، له‌ ماڵی شه‌هید عومه‌ری خاوه‌ر.

 لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیایی له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه،‌ به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، “لایه‌نێك ئاماده‌یی بۆ هاوكاریكردنی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی ده‌ربڕیووه‌.”

لوقمان عه‌بدولقادر، ئاماده‌ نه‌بوو ناسنامه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ ئاشكرا بكات كه‌ ئاماده‌یی بۆ هاوكاریكردنیان ده‌ربڕیوه‌، وتی، “جارێ ئاشكرای ناكه‌ین ئه‌و لایه‌نه‌‌ كێ یه‌، جۆری هاوكاریه‌كه‌ش نازانین، دوا واده‌ش بۆ ناونووسین،  سبه‌ینێ كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆیه.”

ھەواڵی زیاتر