وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی هەرێمی كوردستان هەڵوێستى خۆى ڕایگەیاند و دەڵێت، نابێت تورکیا سەروەری خاکی عێراق پێشێلبکات.
سەعید خەتیب زادە، وتەبێژى وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پرسی کوردستان بۆ ئێران، پرسی نیشتمانێکە و ئەوەی ڕوودەدات، ئێمە وەک بابەتێکی کوردی نایبینین.
ئاماژهی بهوهش كرد، گروپە چەکدارەکان لە سنوری هاوبەشی عێراق، ئێران و تورکیا، کەڵکی ناڕەوا وەردەگرن و هەندێکیان بارەگا و کەمپیان لە عێراق دروستکردووە و هێرش دەکەنە سەر سەربازەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، “یەکپارچەیی خاکی عێراق بۆ ئەوان هێڵی سووره و هەندێک نیگەرانیش هەیە كه تورکیا باسی دەکات و ئێمە پێمان وتووە، کە نابێت دەستدرێژی بکاتە سەر سەروەری عێراق.
لە ماوەی ڕابردوودا، بە بیانووی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی كوردستان، لە ھێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەکانی تورکیادا، سێ سەربازی پاسەوانی سنوری عێراق کوژران، کە دووانیان پلهیان فەرماندە بوو، بەوھۆیەوە عێراق چەند ڕێکارێکی بەرامبەر بە تورکیا گرتەبەر بەوەی دووجار بانگھێشتی باڵیۆزی تورکیای لە عێراق کرد و نامەی ناڕەزایەتییان گەیاندە دەسەڵاتدارانی تورکیا و بهو هۆیهوه سەردانی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش بۆ بەغدا ھەڵوەشێنرایەوە.