سەرچاوەی ئاوی شێخ سێڵە ژەهراوی دەبێ

سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی شارۆچکەی شێخ سێڵەی سەر بە پارێزگای کرماشان بەهۆی تێکەڵاوبوونی لەگەڵ ئاوەڕۆ پیسبووە و نزیکەی 200 کەس ژەهراوی بوون.

دانیشتوویەکی شارۆچکەی شێخ سێڵە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، سەرچاوەی ئاوی بەشێکی شارۆچکەکەیان لەگەڵ ئاوەڕۆ تێکەڵاوبووە و بەهۆیەوە نزیکەی 200 کەس ژەهراوی بوون کە زۆربەیان منداڵن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی” نەخۆشەکان تووشی تا و سکچوون و رشانەوە بوون و بۆ چارەسەرکردن زۆربەیان براونەتە نەخۆشخانەکانی کرماشان و شارەکانی تر، بەڵام هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان نەبووە”.

شێخ سێڵە، سەر بە سەلاسی باوەجانییە لە سنووری پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر