گۆڕان کەسێک لە شوێنی عەلی حەمەساڵح دەکاتە سەرۆکی فراکسیۆن

فراکسیۆنی گۆڕان سبەی دووشەممە کۆدەبێتەوە و  کەسێک لە شوێنی عەلی حەمە ساڵح دەکاتە سەرۆکی فراکسیۆن.

جەلال محەممەد ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، سبەی دووشەممە کاژێر 11:00 فراکسیۆنی گۆران کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی کەسێک وەکو سەرۆکی فراکسیۆنەکە هەڵبژێرێت، هەڵبژاردنەکەش بە پێی ماددەی 5ی بڕگەی 4ی پەیڕەوی ناوخۆی فراکسیۆن دەبێت و تائێستا دابان محەممەد، نزیکترین بەربژێرە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

بڕیاربوو رۆژی سێشەممە 1-9-2020 فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان سەرۆك ‌و جێگر ‌و بریاردەری فراكسیۆنەكە هەڵبژێرێ‌. بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتن لەسەر سەرۆکی فراکیسۆن، هەڵبژاردنەکە بۆ سبەی دووشەممە دواخراوە.

رۆژی پێنجشەممە27-7-2020 عەلی حەمەساڵح، دەستی لە پۆستی ‏‏سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان كێشایەوە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات.

ھەواڵی زیاتر