په‌رله‌مان سوێندخواردنی شوێنگرەوەی سۆران عومەر دەخاتە بەرنامەی کارەوە

په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژی سێ شه‌ممه‌، 8ی ئه‌یلوولی 2020، كۆده‌بێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانگێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌ندامه‌كانی كرد.

په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژی سێ شه‌ممه‌، 8ی ئه‌یلوولی 2020، كۆده‌بێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند سه‌عاتێك پێش ئێستا بانگێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌ندامه‌كانی كرد و تیایدا كات و به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دیاری كرد، كه‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مه‌ بۆ چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی تردا ڕایگه‌یاندووه‌، به‌پێی حوكمی بڕگه ‌(چواره‌م) ی مادده‌ی (48) له‌ په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌ زیاد كردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ ڕیزبه‌ندی (چواره‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كاری ژماره‌ (2)ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌، 8ی ئه‌یلوولی 2020، كه‌ سوێند خواردنی پاڵێوراو (عومه‌ر عه‌بدوڵڵا فه‌تاح محمه‌د)ه‌، له‌ شوێنی په‌رله‌مانتاری ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ (سۆران عومه‌ر سه‌عید)، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (27) له‌ په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان په‌رله‌مانی كورستان، له‌ وه‌رزی پایزه‌ی كاركردنیدایه‌ و تائێستا یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه‌و له‌ئێستاشدا بانگێشتی ئه‌ندامه‌كانی كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م له‌ خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می كاركردنی.

ھەواڵی زیاتر