په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان بانگێشتی ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ و كات و كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كات.

به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست تۆڕی میدیایی باڵكێش كه‌وتووه‌، تیایدا هاتووه‌، پشت به‌ست به‌ حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18)ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژی سێ شه‌ممه‌، 8ی ئه‌یلوولی 2020، له‌ كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌رۆ دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌، 8ی ئه‌یلوول، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیاری یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان )، پاشان چه‌ند مادده‌ و بڕگه‌یه‌كی ژماره ‌(1)ی ساڵی 2020، (یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر و كارتێكاره‌ عه‌قڵییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان) ده‌كرێت، كه‌ به‌ بڕیاری ژماره‌ (4)ی ساڵی 2020ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌رێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، دواتر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیاری یاسای (له‌ ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌رێمی كورستان) ده‌كرێت.

په‌رله‌مانی كورستان، له‌ وه‌رزی پایزه‌ی كاركردنیدایه‌ و تائێستا یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه‌و له‌ئێستاشدا بانگێشتی ئه‌ندامه‌كانی كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م له‌ خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می كاركردنی.

ھەواڵی زیاتر