بهرههم ساڵح داوای پهسهندكردنی یاسای ههڵبژاردنهكان دهكات
سەرۆك کۆماری عێراق رایگەیاند: “پێشوازیی دەكات لە دەستپێكردنی وەرزی یاسادانانی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران و داواش دەكات پرۆژە یاسا گرنگەكان گفتوگۆی لەسەر بكرێت و پەسەندبكرێن”.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی کۆماری عێراق بڵاویكردووەتهوه: “كه بەرهەم ساڵح ڕایگەیاندووە، قۆناغی ئێستا ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بووەتەوە و گرنگە بەرەو پێشچوون هەبێت، بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاساکان، بەتایبەتی تەواوكردن و پەسەندكردنی پرۆژەی یاسای هەڵبژاردنەكان، بەجۆرێک زامنی پاكی و بێگەردی ھەڵبژاردنەکان بکات و متمانە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بگێڕێتەوە”
جەختی كردووهتهوه له له گرنگیی ڕۆڵی دامەزراوەی یاسادانان لە بەجێ گەیاندنی داواكاری هاونیشتمانیان لەڕووی بژێوی ژیان و ئەمنی و تەندروستی و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی پێویست بۆ سنورداركردنی لێکەوتەکانی پەتای كۆرۆنا و ئابووری وڵات.