وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: “لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، چوار هەزار و ٦٤٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ٨٩١ چاکبوونەوە و ٦٣ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە”.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: “لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و ٦٤٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش، ٥٠٤ حاڵەتیان دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە”.
ئەوەشی خستووهتهڕوو: “سێ هەزار و ٨٩١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٤٩٢ حاڵەتیان دەکەونە هەرێمی كوردستانهوه”.
ئاماژەی بهوهش كردووه: “٦٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ١٣ حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستاندان”.
بەپێی دوایین ئاماری وهزارهتی تهندروستی: “تا ئێستا ٢٥٦ هەزار و ٧١٩ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش، حەوت هەزار و ٤٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩٥ هەزار و ٢٥٩ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە”.