عەدنان عوسمان، وتەبێژ و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، دانی‌نا بەوەی لە كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕاندا گرژی دروست بووە.
عەدنان عوسمان، له لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی گۆڕان وتی: “كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ گرژی تێكه‌وت، بەڵام دوای چەند خولەكێك بەردەوامی پێدرا”.
ئه‌مڕؤ شەممە، 5ی ئەیلوولی 2020، كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بەرێوەچووه‌و له كۆبوونەوەكەدا غالب محەمەد، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق، لەجیاتی یوسف محەمەد سەرۆكی فراكسیۆنەكە بەشداربووە.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی باڵكێش، لە كۆبوونەوەكەدا قسەر لەسەر پرسی مانەوە، یان كشانەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم كراوە و چەند بەرپرسێكی گۆڕان پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كە لە حكومەتی هەرێم بمێننەوە و لەبەرانبەریشدا غالب محەمەد، جەختی كردووەتەوە، كە نابێت گۆڕان لە حكومەتی هەرێم بمێنێتەوە و بەوهۆیەوە ڕەخنەی توندی لەو بەرپرسانەی گۆڕان گرتووە، كە باسیان لە مانەوەی گۆڕان لەحكومەت كردووە و به‌وهۆیه‌وه گرژی دروست بووه.
ماوه‌یه‌كه پرسی مانه‌وه، یان كشانه‌وه‌ی گۆڕان له كابینه‌ی نۆیه‌م، بووه‌ته بابه‌تێكی گه‌رمی ناو بزووتنه‌وه‌كه‌و زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌كه پێداگری له‌سه‌ر مانه‌وه ده‌كه‌ن له حكومه‌ت دا.