شه‌پۆلێكی بارانبارین ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: “کە شەپۆلێکی بارانبارین لە مانگی داهاتووەوە ڕوو لە هەرێم دەکات”.

ماڵپەڕی ئەکواویزەر، کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوه‌ی ئاشكرا كرد: “کە لە ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، شەپۆلێکی بارانبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بۆ خوار ٣٠ی پلە دادەبەزێت”. 

ماڵپەڕەکە پێشنیشیکردووە: “کە شەپۆلەکە پارێزگای هەولێر بگرێتەوە، بەڵام ئاسمانی شارەکانی سلێمانی و دهۆک پەڵە هەور و خۆر دەبێت”. 

ئەکواوێزەر، لە ساڵی ١٩٦٢، لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە، کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاری کردووە.

ھەواڵی زیاتر