پاریزگای هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

وا بڕیاره له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا‌ دەست بە نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی ڕێگای حاجی ئۆمەران – چۆمان بكرێت.

ئه‌مرۆ شه‌ممه،‌ 5-9-2020، پارێزگای هه‌ولێر‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌: “دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بڕیاردرا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بەکارکردنی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای حاجی ئۆمەران – چۆمان بكرێت”. 

ڕێگای سەرەکی حاجی ئۆمەران – چۆمان، کە ڕێگایەکی ستراتیژی نێودەوڵەتییە و گرنگی بازرگانیی و گەشتیارییە و هاتووچۆیەکی زۆری لەسەرە و ڕۆژانە بە سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و سەدان ئوتۆمبێلی گەشتیاری هاتوچۆی پیادا دەكەن.

ھەواڵی زیاتر