کۆمپانیای تایبەت بە ناشتنی مردوو لە سلێمانی ڕایگەیاند: “ئەوان ٢٤ کاتژمێر ئامادەی ناشتنی مردوون و ئەو دەنگۆیانە ڕاست نییە کە باس لەوە دەکەن تەنیا له رۆژدا ئەو پرۆسەیە ئەنجامدەدرێت”.
ژیر کامەران، پارێزەری کۆمپانیای دووزی تایبەت بە ناشتنی مردوو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامهوانیدا وتی: “نرخی گۆڕی منداڵ تاوەکو ١٢ ساڵ بریتییە لە ١٧٥ هەزار کە ئەویش ٧٥ هەزاری بۆ گۆڕهەڵکەنەکانە و بەشێکیشی بۆ ڕێکخستنی گۆڕەکەیە”.
وتیشی: “نرخی گۆڕی کەسانی سەروو ١٢ ساڵ ٢٦٠ هەزاره و ١٥٠ هەزاری بۆ گۆڕهەڵکەنەکانە و بەشێکیشی بۆ ڕێکخستنی گۆڕەکەیە”.
ئاماژهی بهوهش كرد: “کە بابەتی کۆمپانیاکەیان لە سنوری خۆی زیاتر گەورە کراوە و ئەوان تەنها كاره ئیدارییەکانی گۆڕستانەکە و کارە خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ دەکەن”.