بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری: 110 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەماندا هەن

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕایدەگەینێت: “دۆخەكە بەروارد به‌ مانگەكانی ئاب و تەمموز زۆر باشتربووە و له‌ ئێستادا تەنها 110 نەخۆش لە نەخۆشخانەكەماندا داخل كراون”.

دكتۆر لاوەند سەردار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری ده‌ڵێت: “لەئێستادا ته‌نها 110 نەخۆش لە نەخۆشخانەكەماندا هەیه‌ و چارەسەر وەردەگرن”.

وتیشی : “لەو تووشبووانه‌ش 8 توشبوویان لە به‌شی چاودێری چڕدان، 25 توشبووشیان پێویستیان بە ئامێری هەناسەدان هەیه‌ و ئەوانی دیكەش چارەسەری پێویستیان پێدەدرێت”.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری دەڵێت: “لەئێستادا تووشبوون كەمترە، بەڵام رۆژانە توشبووی نوێ تۆمار دەكرێت ڕەوانەی نەخۆشخانەكەمان دەكرێت”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: “كه‌ بەپێی ئامارەكانی ئه‌وان زۆربەی ئەوانەی گیان لەدەستدەدەن، سه‌دا 70یان تەمەنیان لەسەروو 40 ساڵە و نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە”. 

ھەواڵی زیاتر