ڕێکخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ، له‌باره‌ی بێسه‌ر و شوێنانی جه‌نگی ئێران-عێراقه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌نگۆی ئازادکردنی سەربازە دیلەکانی جەنگی ئێران – عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه
محه‌مه‌د سه‌باح، سه‌رۆكی ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ، به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “بە داخەوە ھەواڵێکی ناڕاست لە سۆشال میدیا بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە ئازادکردنی کۆمەڵێک سەربازی دیلی عێراق، کە گوایە ئەوانە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئازادکراو، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه دوورە لە ڕاسیتیەوە”
وتیشی: “ساڵی 2019 كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تر ئازاد كران و باسی بوونی هه‌ندێك زیندانیی عێراقیان كرد، گوایه له زیندانێك هه‌یه له ئێران، شه‌ش هه‌زار زیندانی عێراقی تێدایه و ئێمه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یاداشتێكمان ئاراسته‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر كرد و داوای دانیشتنیان لێكردین و دوای دانیشتنمان له‌گه‌ڵیان، داوای به‌ڵگه و زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بێسه‌ر و شوێنانه كرد و ئێمه‌ش هه‌موو به‌ڵگه‌و زانیارییه‌كانمان پێدان و به‌ڵێنیان پێداین به‌دواداچوون بكه‌ن و وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه، به‌ڵام كوشتنی قاسم سولێمانی به‌سه‌ردا هات و كاره‌كان وه‌ستان، به‌ڵام به‌دواداچوون ده‌كه‌ینه‌وه و وه‌ڵامیان لێ وه‌رده‌گرینه‌وه”
ماوه‌یه‌كه ئازاد كردنی كۆمه‌ڵێك زیندانی جه‌نگی ئێران-عێراق، بووه‌ته بابه‌تی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤیش ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كاته‌وه و به هه‌واڵێكی بێ بنه‌مای ده‌زانێت.