دوای ئەوەی بڕیاریدا لە یانەی بارسێلۆنا بمێنێتەوە، مێسی ئەرژەنتینی یەکەم لێدوانی بۆ هاندەرانی یانەکەیی و هەوادارانی دا.
لیۆنێل مێسی رایگەیاند “بارتۆمیۆ كارەساتە و هیچ پرۆژەیەكی نییە، لەژیانم بیرم نەكردۆتەوە لە دادگا بەرامبەر بەرشلۆنە بوەستمەوە و پەنا نابەم بۆ دادگا بەرامبەر یانەی ژیانم، بەڵام هەستم كرد كاتی رۆیشتن هاتووە و بەسەرۆكی یانەم راگەیاند، بەڵام رێگەیان پێنەدام”.
مێسی وتیشی: دۆڕاندنەكەی چامپیۆنزلیگ هۆكاری ئەم بڕیارە نەبوو، بەڵام شەوێكی زۆر ناخۆش بوو. كە بە خێزانەكەم راگەیاند دەمەوی بڕۆم دەستیان بەگریان كرد و تیاگۆی كوڕم بەگریانەوە وتی “با لێرە بمێنینەوە” بارسێلۆنا بێ وەفا نەبوو لەگەڵ من بەڵكو كەسانێك كە بەناوی بارسێلۆناوە قسە دەكەن.
ئەستێرە ئەرژەنتینییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، چامپیۆنزلیگ بەدەستی دەهێنیت یان تووشی دۆڕاندن دێیت بەڵام نامەوێ شەوەكانی رۆما و لیڤەرپول و لیشبۆنە دووبارە بێتەوە، وەك هەموو وەرزێك ئەوەی لەتوانام دابێت پێشكەشی بارسێلۆنا و هاندەرانی دەكەم بۆ ئەوەی نازناوەكان ببەینەوە، من هەردەم وتومە دەمەوێ لە بارسا كۆتایی بەژیانی وەرزشیم بهێنم، بەڵام دەبێ پرۆژەیەك هەبێت بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكان. هەمووان دەزانن كە دەتوانم پارەی زیاتر لەیانەیەكی دیكە بەدەست بهێنم بەڵام ئەوە ئامانجی من نەبووە .لەكۆتایی هەر وەرزێك دەمتوانی بچمە یانەیەكی دیكە بەڵام بارسێلۆنا ماڵی من و خێزانەكەم بووە .حەز دەكەم هەردەم براوە بم و حەزناكەم هیچ شتێك بدۆڕێنم