ورده‌كاریی ده‌ستگیركردنی بانده‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی سلێمانی

شه‌وی ڕابردوو، هێزه‌کانى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان له ‌سنورى پارێزگاى سلێمانى، باندێکى باج و سه‌رانه‌ وه‌رگریان ده‌ستگیرکرد، که‌ له‌ 10 که‌س پێکهاتوون و لێکۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.


پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند: “لیژنه‌یه‌ک له ‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانی، ‌به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس پێكهێنرا و دواى چاودێرییه‌کى ورد، توانرا شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر2:30، ئه‌و تاوانبارانه‌ سه‌رجه‌میان ده‌ستگیربکر‌ێن”

ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌: “له‌کاتى ده‌ستگیرکرنیاندا، بیکه‌یسییه‌ک و چوار کڵاشینکۆف و ئێم فۆڕێک و پێنج ده‌مانچه‌و چه‌ند ته‌قه‌مه‌نییه‌ک و دوو بێ ته‌ل و چوار ئۆتۆمبێلیان پێ بووه‌”.

 ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو : “ڕووداوهكه‌‌ له‌سه‌ر شه‌قامى بازنه‌ىی مه‌لیک مه‌حمود بووه ‌و سه‌رجه‌میان، که‌ 10 تۆمه‌تبارن، ده‌ستگیرکراون، بۆیه‌ ده‌رگاى پۆلیسى سلێمانى کراوه‌یه‌ و داواکارین هاوڵاتیان له‌هه‌ر گله‌ىی و گازنده‌و که‌سێکى گوماناوى په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ که‌یسه‌کانیان بکرێت”.


ئۆتۆمبێله‌ گیراوه‌کان دووانیان تابلۆى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یان له‌سه‌ره‌ و گومان ده‌کرێت ساخته‌بن وهێشتا لێکۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

ھەواڵی زیاتر