سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت: “پێشنیاری یەکەمی ئێمە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن، پێدانی موچەیە بە مامۆستایان لە کاتی خۆیدا و گرفتی بیناش بە گەورەترین گرفت لە گەرمیان دەزانێت لەبەردەم پەیرەوکردنی شێوازی تەندروست بۆ خوێندنی ئەمساڵ.
ئازاد حەسەن، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ئێمه پێشنارێكی داوه‌ته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه 30 ڕۆژ جارێك مووچه به مامۆستایان بدرێت و قوتابخانه‌كان پاك بكرێنه‌وه و نه‌بوونی قوتابخانه و گرفتی دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامیش چاره‌سه‌ر بكرێت”
وتیشی: “ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئۆنلاین دا نیین و داوا ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێداچوونه‌وه به‌م بڕیاره‌یدا بكات، چونكه ئه‌مه ئه‌ركێكی قورستره و سه‌رباری ئه‌ركی مامۆستا ده‌كرێت، له‌كاتێكدا مامۆستا مووچه‌ی پێ نادرێت”
گه‌رمیان زیاتر له 10 هه‌زار مامۆستای تێدایه و گرفتی نه‌بوونی بینای قوتابخانه و دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامی هه‌یه و ئه‌م گرفتانه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یان له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا، ڕووبه‌ڕووی گرفتی گه‌وره كردووه‌ته‌وه.