كەشناسی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: “ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە ڕۆژەكانی پێشوو

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: “لە پارێزگای كەركوك 45 پلە و پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك 41 پلە و پارێزگای سلێمانیش 40 پلە تۆماردەكات”

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: “ئەمڕۆ هەینی 4ی ئەیلولی 2020، پلەكانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو نزم دەبێتەوە و لە پارێزگای كەركوك 45 پلە و لە هەولێر و دهۆك 41 پلە و له‌ سلێمانیش 40 پلە تۆمار دەكات”.

ڕاشیگەیاندووه‌: “بۆ سبەینێ شەممە، 5ی ئەیلولی 2020، هەموو شارەكانی هەرێم بە ڕێژەی یەك پلە، گەرما بەرز دەبێتەوە و بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت”

ھەواڵی زیاتر