بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی كەلار دەستی لەکارکێشایەوە

به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌ى ده‌كێشێته‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رێكى دیكه‌ له‌ جێگه‌كه‌ى ده‌ست به‌كارده‌بێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕی میدیایی باڵكێش، له‌م هه‌فتەیه‌وه‌، دكتۆر هاوار هۆشیار، ده‌ستى له‌ پۆستى به‌ڕه‌ێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار كێشاوه‌ته‌وه‌، له‌ بری ئه‌و، دكتۆر حارس محه‌مه‌د، ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتووه‌.

دكتۆر حارس محه‌مه‌د، جه‌ختى له‌ هه‌واڵه‌كه‌ كرده‌وە و وتی: “له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ به‌ فه‌رمی ده‌ستبه‌كار بووه‌”.

ناوبراو پزیشكی ده‌رمانسازه‌ و پێشتریش له‌ به‌ش و لیژنه‌ جیاوازه‌كانى ته‌ندروستى گه‌رمیان كاری كردووه‌ و له‌ تیمی سه‌رپه‌رشتی به‌شى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به‌ كۆرۆناش بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار دكتۆر (هاوار هۆشیار)، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، له‌لایه‌ن داواكارى گشتییه‌وه‌ سكاڵایان ‌به‌رامبه‌ر جوڵێندرابوو له‌ دۆسیه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا و هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌ به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكی ئاماده‌بوون و پاش وه‌رگرتنى وته‌كانیان، به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كران.

ھەواڵی زیاتر