هێنانى باری سه‌وزه و میوه به قاچاخ به‌رده‌وامه و كشتوكاڵی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: “به‌ته‌نیا ئێمه ناتوانین ڕووبه‌ڕووی ئه‌و حاڵه‌ته ببینه‌وه و پێویسته لایه‌نه‌كانى تریش هه‌ماهه‌نگ بن.
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ساڵانه به‌پێی وه‌رزه‌كان، هێنانى ژماره‌یه‌ك جۆری سه‌وزه و میوه له ده‌ره‌وه‌ى ولاته‌وه قه‌ده‌غه ده‌كات، به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتی به‌رهه‌می ناوخۆیی، به‌ڵام له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه به قاچاخ باری زۆری سه‌وزه و میوه ده‌هێنرێته هه‌رێمه‌وه و له بازاڕه‌كان دا ساغ ده‌كرێنه‌وه.
كشتوكاڵی گه‌رمیان پاش ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تێكى كرد بۆ داخستنى ئه‌و قاتعانه‌ى عه‌لوه‌ى كه‌لار كه باری سه‌وزه و میوه‌ى ده‌ره‌كی ده‌هێنن، رایده‌گه‌یه‌نێت: “كه ئه‌و كاره‌ى ئه‌وان به ته‌نیا ناتوانێت كۆتایی به حاڵه‌ته‌كه بهێنێت”
شادیه حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتوكاڵی گه‌رمیان، ڕادەگەیەنێت: “كه تا ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه ٣١ قاتعی عه‌لوه‌ى كه‌لاریان داخستووه وئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته لایه‌نه‌كانى تریش هه‌ماهه‌نگ بن به‌تایبه‌تى له ده‌روازه سنورییه‌كان، چونكه ئه‌وان به ته‌نها ناتوانن رێگری له‌م حاڵه‌ته بكه‌ن”