نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ توركیا


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گه‌یشته‌ توركیا و بۆ نانی بەیانی لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیایه‌.

هەر ئەمڕۆ كاتژمێر دوو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لە بارەی رەوشی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوانیان دەكەن.

لە سەردانەكەیدا نێچیرڤان بارزانی هەریەكە لە فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەركایەتی هەرێمی كوردستان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، كەریم شنگالی بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێم و  فەلاح مستەفا راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی لەگەڵدایە.

ئەوەش دوای كۆبونەوەی رۆژی چوار شەممەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دێت لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا لە شاری بەغدا.

ھەواڵی زیاتر