ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەچوارچێوەی “هەڵمەتی بەرزترین سزاکان” کە دامەزراوەکانی تاران دەکاتە ئامانج، سزای بەسەر 14 کەس و دامەزراوەدا سەپاند کە لەبواری وزەدا کار لەگەڵ ئێراندا دەکەن.
وەزارەتی دارایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو کەس و لایەنانەی کە خراونەتە لیستی سزاکان لە بوارەکانی وزەدا، هاوکاریی ئێران دەکەن و ئاساکارییان بۆ گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی ئەو وڵاتە لە دەرەوە کردووە.
له بهیاننامهكهی وهزارهتی دارایی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكادا ئهوهش هاتووه، لەو دامەزراوە و کەسایەتییانەی کە خراونەتە لیستی سزاکان، پێکهاتوون لە سێ کۆمپانیا لە وڵاتی ئیمارات و شەش کۆمپانیا لە هۆنگ کۆنگ و دوو کۆمپانیا لە ئێران و هاوڵاتییەکی چین و ئێران
نیوهی یهكهمی ساڵی 2018، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران کشایەوە و دووبارە سزاکانی بەسەر وڵاتەکەدا سەپاندەوەو بەهۆیەوە جارێکی دیکە پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات گهیشته خراپترین ئاست.