كوردانی خورماتوو هیشتا قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه‌

ئه‌و كوردانه‌ی دانیشتووی قه‌زای خورماتوو، كه‌ له‌ ڕووداوه‌كانی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ماڵ و خاڵیان سوتینراو زه‌ره‌رمه‌ندبوون، تا ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

قه‌ره‌بوو نه‌كردنه‌وه‌ی كورده‌ زیان لێكه‌وتووه‌كان له‌كاتێكدایه‌، لایه‌نه‌ توركمانییه‌كانی خورماتوو بڕی 15 ملیار دیناریان له‌ سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق وه‌رگرتووه‌، تا به‌سه‌ر خێزانه‌ توركمانه‌ شیعه‌كانی خورماتو و گوندی به‌شیری باشووری كه‌ركوكدا، دابه‌شی بكه‌ن

مه‌لا كه‌ریم شكور، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی. به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “هه‌وڵ ده‌ده‌ین، قه‌ره‌بوو بۆ خێزانه‌ كورده‌كان وه‌ربگرین، به‌ڵام تائێستا شتێكی ئه‌وتۆمان پێ نه‌كراوه‌”

له‌ ڕۆژی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ری سالی 2017، ماڵ و حاڵی ده‌یان خێزانی كوردی دانیشتوووی خورماتوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی توركمانی و توركمانه‌ شیعه‌كانه‌وه‌ سوتێنران و تاڵان كران

ھەواڵی زیاتر