بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان شوێنگرەوەیەک بۆ سۆران عومەر، پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوەی فراکسیۆنەکەی دیاری بکات.
ڕووپاک ئەحمەد، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، بە گوێرەی پەیڕەو، ئەو کاندیدەی ڕیزبەندی حەوتەمینی بەدەستهێناوە لەجێی سۆران عومەر دەبێتە پەرلەمانتار و سوێندی یاسایی دەخوات.
بەپێی زانیارییەكانی (باڵکێش) ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی لە كۆبوونەوەی خۆیدا بە فەرمی عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سلێمانی، بەشوێنگرەوەی سۆران عومەر لە پەرلەمانی كوردستان دەست نیشانكردووە.
لە كۆبوونەوەی 7ی تەمموزی پەڕلەمانی كوردستاندا لەكۆی ٨٩ ئەندامی بەشداربوو، بە ٥٥ دەنگ دەست لەكاركێشانەوەی سۆران عومەر پەسەندكرا.