بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند، كە ئامێری كنە و پشكنینی شوێنەواری پێ بووە
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ٣ی ئه‌یلول، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین له ڕاگەیەندراوێكدا ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكیان راگه‌یاندووه‌و له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: “ئه‌مڕۆ هێزەکانمان لە بنکەی ئاسایشی هەڵشۆ کەسێکیان دەستگیركردووه، ئامێرێكی پێشکەوتووی کنەو پشکنینی شوێنەواری پێ بووه”
تۆڕی میدیایی باڵكێش بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به محمد فازڵ، وته‌بێژی ئاسایشی ڕاپه‌ڕینه‌وه كرد، وتی: “ته‌نها جه‌ختی له زانیارییه‌كانی ناو ڕاگهیهندراوهكهیان كرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، هه‌موو زانیارییه‌كمان له ڕاگهیهندراوهكهدا خستووه‌ته‌ڕوو”
لهڕاگهیهندراوهكهی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین ئاماژه به‌وه‌ش كراوه :”كه تۆمەتبارەکە دانیشتووی شارۆچكه‌ی سۆرانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره و بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە بەپێی ماددەی (٦٣)ی شوێنەوار و لێکۆڵینەوە له‌گه‌ڵیدا بەردەوامە”