وەزارەتى نەوتى عێراق ڕەتیدهكاتهوه، حکومەتی ناوەندی داوای بەخشین و لێخۆشبوونی کردبێت لە ڕێککەوتنەکەى ئۆپیک پڵەس لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمێنانی نەوت، عێراق
عاسم جیهاد، وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووه، وەزارەتى نەوت ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس له هەوڵى وڵاتەکەی دهكهن بۆ لێخۆشبوون لە ڕێککەوتنە نەوتییەکەى ئۆپیک و ڕایگهیاندووه: “عێراق پابەندی ڕێککەوتنامەکەى ڕێکخراوى ئۆپیک دەبێت بۆ کەمکردنەوەى هەناردەکردنى نەوت..
وتیشى، ئەو هەواڵانە راست نیین و هیچ بنەمایەکیان نییە و بە پێچەوانەى ئەوەى بڵاوکراوەتەوە عێراق بە تەواوەتى پابەند دەبێت بەو ڕێککەوتنەوە.
بهیاننامهكهی وتهبێژهكهی وهزارهتی نهوتی عێراق لە کاتێکدایە، دوێنێ ئاژانسی ڕۆیتهرز، لە زاری ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، بڵاویکردووەتهوه، کە لە سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵیش پابەند دەبن بە ڕێککەوتننامەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک.