هۆشداریی تووند دەدرێتە خاوەن موەلیدەکان

جێگری پارێزگاری هەولێر دەڵێ” پرۆژەی بێدەنگكردنی موەلیدە ‏ئەهلییەكان بەردەوامە ‌و  تاوەكو كۆتایی ئەم مانگەش مۆڵەت لەبەردەم خاوەن موەلیدەکاندا هەیە”.‏

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە تۆری میدیایی باڵکێشی ‏راگەیاند، هەرچەندە پڕۆژەی بێدەنگكردنی موەلیدە ‏ئەهلییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بۆ چەند مانگێك دواكەوتووە، بەڵام پرۆژەکە رانەگیراوە و تا كۆتایی ئەم مانگە چاوەڕێ دەكەین، لە یەکی ئۆکتۆبەر هەر ‏کەسێک مۆلیدەكەی بێدەنگ نەکردبێ، مۆڵەتەكەی ‏لێ وەردەگرینەوە”.‏

جێگری پارێزگاری هەولێر وتیشی” وەک كارئاسانییەک بۆ خاوەن ‏موەلیدەكان بڕیاریانداوە لە جیاتی بێدەنگكردنی مۆلیدەكە، دەتوانن‌ ژوورێكی گەورە دروست بكەن مۆلیدەكەی تێدا ‏دابنێن”.

لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیكەی 1100 موەلیدەی ئەهلی هەن.‏

ھەواڵی زیاتر