پێشبینییەکانى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بۆ کەش و هەواى ئەمڕۆ و سبەی

کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت”.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هه‌رێم، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٣ پلە و نزمترین ٢٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤١ بە ٢٦ و له‌ دهۆک ٤١ بە ٢٦ و له‌ کەرکوک ٤٥ بە ٣٠ پلە دەبێت.

سبەینێ، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٢ پلە و نزمترین ٢٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤٠ بە ٢٥ پلە، دهۆک ٤٠ بە ٢٦ کەرکوکیش ٤٣ بە ٢٩ پلە دەبێت.

ھەواڵی زیاتر