باوکی مێسی هاندەرانی بارسای بێهیوا کرد

خۆرخی مێسی، باوکی لیۆنێل مێسی بۆ کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا گەیشتە ئیسپانیا و بەر لە کۆبوونەوەکەش هاندەرانی یانەکەی بێهیواکرد.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، خۆرخی مێسی بە فرۆکە تایبەتەکەی لیۆنێل مێسی گەیشتە بارسێلۆنا، لەکاتی گەیشتنی باوکی مێسی بۆ بارسێلۆنا، رۆژنامەنووسان رێیان لێگرت و پرسیاریان لەبارەی داهاتووی کوڕەکەیەوە لێکرد، لە وەڵامی پرسیارێکدا کە داهاتووی مێسی چی لێدێت؟ وتی “هیچ نازانم، مانەوەی مێسی لە بارسێلۆنا زۆر زۆر ئەستەمە”.

 ئەمە دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی بەڕێوەبەری کارەکانی لیۆنێل مێسی و کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا، دوای ئەوەی مێسی لە رێگەی فاکسێکەوە داوای رۆیشتنی لە یانەکەی کرد.

ھەواڵی زیاتر