حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خوێندنی ساڵی داهاتووەوە بڕیاریدا و رایگەیاند، هەر قوتابیەک دەتوانێت لە پۆل ئامادەبێت، یان دەتوانێ بە ئۆنلاین بخوێنێت.
بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، پۆلی 12 لەپۆل وانە دەخوێنن و دەوامیان 27/9/2020 دەستپێدەکات، لە زانکۆ و پەیمانگاکانیش سیستەمی خوێندنی ئاوێتە پەیڕەودەکرێت، ھەندێک لە وانەکان لە پۆل و ھەندێک وانە بە ئۆنلاین دەبێت.
هەروەها باخچەی ساوایان، قوتابخانە، پەیمانگا حکومی و ئەھلییەکان تاوەکو سەرەتای مانگی 10 بەداخراوی دەمێننەوە.