لە سلێمانی بازرگانێک و سێ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، بازرگانێک و سێ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند” لەپێناو سەقامگیری کۆمەڵگاو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیاندا، پاش کۆکردنەوە و بەدەستهێنانی زانیاری، هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ( 4 )کەسیان دەستگیرکرد، یەکێکیان دانیشتووی ناحیەی شۆرشی سەر بە قەزای چەمچەماڵە و ( 3 )کەسەکەی دیکەش دانیشتووی ناحیەی بازیانن” .
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی لێکۆڵینەوە و رێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆیان ، بەپێی گەواهییەکان، دەرکەوت یەکێکیان بازرگانە و سێیەکەی دیکەش بەکارهێنەرن، بەبریاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی ( 14 ) هۆشبەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .