بەشی پێشبینی لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوولەرزەزانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما دادەبەزن بۆ کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو..
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەراوورد بە دوێنێ .
بەرێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم لەبارەی ڕۆژانی داهاتووەوە دەڵێت، نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، کە لە زۆربەی ناوچەکان لە ژێر 40 پلەی سیلیزی دەبێت یان نزیک دەبێتەوە لە 40 پلەی سیلیزی وە هیچ شەپۆڵێکی گەرما نیە لەسەر ناوچەکەمان .بەڵام سبەی چوارشەممە لە ئەنجامی کاریگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ، پێشبینی کەم بوونەوەی مەودای بینین دەکرێت.