لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا هەشت سەربازی عێراق بوونە قوربانی

درەنگانی شەوی ڕابردوو، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی سەرەکیی بەغدا-کەرکووک، لە نزیک زنجیرەچیاکانی حەمرین ڕوویدا. بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئەمنییەکانی پارێزگاکە، لە ڕووداوەکەدا سێ سەرباز گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکە بە سەختی بریندار بوون.

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاشکرایان کردووە قوربانییەکان سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکی سوپای عێراقن، سێ سەربازی سەربازی لیوای 32ـی فیرقەی هەشت و فیرقەی تایبەتی دووی سوپای عێراق. دۆخی تەندروستیی پێنج بریندارەکەش جێگیر نییە.

دوای ڕووداوەکە، محەممەد سەمعان، پارێزگاری کەرکووک، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی وەزارەتی بەرگریی فیدڕاڵ و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک کرد بۆ گیانلەدەستدان و برینداربوونی ئەو سەربازانە.

پارێزگاری کەرکووک بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگاکە و نەخۆشخانەکانی (ئازادی و کەرکووک)ــی ڕاسپاردووە، تەواوی پاڵپشتیی پێویست و چاودێریی پزیشکیی ورد بۆ بریندارەکان دابین بکەن و لەژێر چاودێریی تونددا بن.

ھەواڵی زیاتر