هێزەکانی هاوپەیمانان عێراق جێدەهێڵن
حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، مانگی ئەیلولی 2026 کۆتایی هاتنی بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت لە عێراق.
حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق بۆکەناڵی عێراقییە: وەڵامدانەوەی هێزە نیشتمانییەکانی ناو حەشدی شەعبی بۆ دۆسیەی رادەستکردنی چەک، بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی تێدا رەچاو کراوە.
سەبارەت بە بوونی هێزە هاوپەیمانەکان حەیدەر دەڵێت: مانگی ئەیلولی 2026 کۆتایی هاتنی بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت لە عێراق، چونکە عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەری تەواوە و دەسەڵاتی باڵای وڵات ناچێتە ژێر بار و ویستی ناوخۆیی و دەرەکی.
ئەم قسانەی دوای ئەوە دێت کە دەنگ درا بە کابینەکەی عەلی زەیدی و کاری کرد بۆ نەمانی هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی حکوومەتی عێراق، هەروەها چەندین بەڵێنی تری دا وەک مووچە و دابینکردنی زەوی و خۆشگوزەرانی و ئاسایشی عێراق.
لە بەشێکی قسەکانیدی باسی مووچە دەکات و دەڵێت “دڵنیایی دەدەین کە مووچەی فەرمانبەران دابینکراوە و پارێزراوە، گوتیشی: “سەرۆکوەزیران جیاوازە لەوانەی پێش خۆی، چونکە لە کەرتی کار و بازرگانییەوە هاتووە و وردەکاریی جوڵە ئابورییەکان بە باشی دەزانێت.”
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد، هەڵسەنگاندن یەکێکە لە گرنگترین فاکتەرەکان بۆ باشترکردنی ئەدای دامەزراوەکانی دەوڵەت.