پێشەوا هەورامانی: کێشەی مووچە نامێنێت و داوای بەشە بودجەشمان کردووە

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  “حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیەتێکی جددی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا و تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەک دروست نەبووە، پێمان گوتراوە چیتر کێشەی مووچە دروست نابێت.”

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، رێگەی خۆشکردووە بۆ ئەوەی بەرپرسانی بەغداش سەردانی هەولێر بکەنەوە و گفتوگۆکان بەردەوام بن” پێشەوا هەورامانی باسی لەوەش کرد، “کاتێک لەسەر ئاستی باڵا و سیاسی رێککەوتن و لێکتێگەیشتنی باش هەبێت، کارەکانی تیمی تەکنیکیش ئاسانتر دەبن”

پێشەوا هەورامانی “ئێمە تەنیا داوای مووچە ناکەین، بەڵکو داواکارین تەواوی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت و بۆ ئەم مەبەستە ئامادەییمان دەربڕیوە بۆ گفتوگۆ لەسەر وردەکارییەکانی بودجە.”

ھەواڵی زیاتر