مەسرور بارزانی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 24-05-2026، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمى كوردستان، لە بەغدا، له‌گەڵ قاسم ئەلئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کۆبووەوە.

له‌ دیدارەکەدا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئاماژەی بە گرنگیی سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا کرد و گوتی شانازی بە هەرێمی کوردستانەوە دەکەین کە خەبات و قوربانییەکی زۆری داوە و ڕۆڵێکی دیاری لە هێنانەدی سیستەمی سیاسیی ئێستای عێراقدا هەبووە.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیران سوپاسی ڕۆڵی گرنگیی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پشتیوانییەکەی لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان کرد .

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێی فیدراڵ بۆ خزمەتکردنی گشت پێکهاتەکان بێ جیاوازی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی هەرێمی کوردستان .

ھەواڵی زیاتر