مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی کۆبووەوە
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 23ـی ئایار، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە شاری بەغدا لەگەڵ عەبدولحوسێن ئەلمووسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی (نەهج)ی نیشتمانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و برەودان بە هاوکاری و هاوئاهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرا، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاووڵاتییان.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری نوێی تەندروستیی فیدراڵ لە عەبدولحوسێن ئەلمووسەوی کرد.
لە کۆتاییدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ، ڕێزگرتن لە دەستوور و دابینکردنی مافی گشت پێکهاتەکان کردەوە.