ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: خەریکە کاتتان تەواو دەبێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ترووس سۆشیاڵ” پەیامێکی تووندی ئاراستەی تاران کرد و وتی: “خەریکە کاتی ئێران تەواو دەبێت. باشترە بۆ ئەوان خێرا هەنگاو بنێن، ئەگەرنا هیچیان لێ نامێنێت. کات زۆر گرنگە!”

ئەم هۆشدارییەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەمریکایی لەم قۆناغـەدا گوشارەکانیان بۆ سەر تاران زیاد کردووە و داوا دەکەن ئێران بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستاندن. چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن کە چیدیکە کات لە بەرژەوەندیی ئێراندا نییە و دەبێت بڕیارێکی خێرا بدات.

ھەواڵی زیاتر