سعودیە: 3 درۆنمان تێکشکاند کە لە ئاسمانی عێراقەوە نێردرابوون

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایگەیاند، بەیانیی رۆژی یەکشەممە 17-05-2026، سێ درۆن تێکشکێندراون دوای ئەوەی لە ئاسمانی عێراقەوە چووبوونە ناو سنووری ئاسمانیی ئەو وڵاتە.

لیوا روکن تورکی مالیکی، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی سعودیە دەڵێت: وڵاتەکەی مافی وەڵامدانەوەی لە کات و شوێنی گونجاودا هەیە و خۆی دەپارێزێت

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە ئاماژەی بەوەشکرد: “وەزارەتی بەرگری هەموو رێکارە پێویستەکان دەگرێتە بەر بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەوڵێکی دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی سعودیە و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتییان و دانیشتووانەکەی.”

ھەواڵی زیاتر