گه‌رمیان به‌رزترین رێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم تۆمارده‌كات ‌

سەرەڕای كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە گەرمیان بەراورد بە مانگی رابردوو، بەڵام هێشتا ڕێژەکە بەراورد بە ژمارەى پشکنینەکان هەر بەرزە، بەشێوەیەك دوو ڕۆژی ڕابردوو لەسەر ئاستى هەرێم بەرزترین ڕێژەى تووشبوونى هەبووە.

بەپێی بەدواداچوونێكی تۆڕی میدیایی باڵكێش بۆ ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى لە بارەى دۆخی کۆرۆنا لە چوار ڕۆژى رابردوو، دەرکەوتووە ڕێژەى تووشبوون لە گەرمیان لە ٢٧ی مانگ (٢٠%)ە، ئەم رێژەیەش لەسەر ئاستی هەرێم دووەم بەرزترین ڕێژەیە لە پاش هەڵەبجە.

لە ٢٨ی مانگ، ڕێژەى توشبوون لە گەرمیان (١٦.٦)بووە، ئەمەش سێیەم بەرزترین ڕێژەیە لە پاش هەڵەبجە و هەولێر

دوو ڕۆژی ڕابردووش (٢٩)ی مانگ، ڕێژەی توشبوون لە گەرمیان (٢٤%)بووە، کە لەسەر ئاستی هەرێم بەرزترین رێژەیە.

کۆی گشتی ڕێژەى توشبوون لە گەرمیان، بەراورد بە سێ پارێزگاکەى تری هەرێم، (هەولێر و سلێمانى و دهۆک)، لە ماوەى ئەم چوار ڕۆژەدا زیاتر بووە، بەجۆرێك لە هەولێر ڕێژەکە (١٦.٧) بووەو لە سلێمانى (١٥.٤) و لە دهۆکیش (٣.٣) بووە، هەرچی گەرمیانیشە ڕێژەکە (١٩.٤) بووە.

ھەواڵی زیاتر