ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٦ بڵاویکردەوە، تەواوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە پۆستی بەرپرسی لقەکانی ئەو حزبە دەکەن.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە کە ئەو هەواڵانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە “دیراسەکردنی مەکتەبی سیاسی بۆ گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکان” بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە ڕاستی.

مەکتەبی سیاسیی پارتی داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا دەکات، بۆ بەدەستهێنانی زانیاری تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمی و باوەڕپێکراوەکان ببەستن، ئەمەش لەپێناو پاراستنی متمانەی خۆیان و گەیاندنی ڕاستییەکان بە خوێنەر و بینەران.

ھەواڵی زیاتر